تەندروستی
چین ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنای بەرهەمهێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كەناڵی فەرمیی چین ئاشكرایكرد، یەكەم ڤاكسینی دروستكراوی توێژەرانی ئەو وڵاتە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دروستكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر روسیا رایگەیاندبوو كە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنای بەرهەمهێناوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، كۆمپانیای "كان سینۆ بیۆلۆجیك" مافی تۆماركردنی ئەم ڤاكسینەی لە حكومەتی چین وەرگرتووە،پێش تۆماركردنی ڤاكسینەكە ئەم كۆمپانیایە قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەی دەست پێكردبوو.
كۆمپانیای كان سینۆ بیۆلۆجیك خەریكی پەرەپێدانی قۆناغی سێیەمی ئەم ڤاكسینەیە لە هەریەك لە وڵاتانی سعودیە، بەرازیل، ئیمارات و چیلی.
بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی چین، مافی تۆماركردنی بەرهەمهێنانی ئەم ڤاكسینە 11 ی ئەم مانگە دراوە بە كۆمپانیاكە.
جێی ئاماژەیە، سێشەممەی رابردوو دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی نیكۆلای گاملیا لە رووسیا، بەرهەمهێنانی یەكەم ڤاكسینی دژە كۆرۆنای لە جیهان راگەیاند.