تەندروستی

وەزیری تەندروستی:750 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی:750 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "تائێستا (750) پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون،  وتیشی لە ئایندەیەكی نزیكدا هاندان بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانە دەكرێت كە لە دۆخی كۆرۆنادا لە نەخۆشخانەكان كاریان كردووە".

دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەدوای سەردانكردنی دەروازەی سنوری ئیبرایم خەلیل و پارێزگای دهۆك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دەروازەی ئیبراهیم خەلیل یەكێكە لە دەروازە گرنگەكان و سەنتەرێكی پشكنینی كۆرۆنا كراوەتەوە كە لەهەمان رۆژدا ئەنجامی پشكنینەكە دەداتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "توركیا پێشنیاری كردووە وەك پێشووتر لە دەروازەكە ئاڵوگۆڕ بە شۆفێری بارهەڵگر نەكرێت، بەڵكو هەمان شۆفێری بارهەڵگر بێتە ناو هەرێمی كوردستانەوە ئەوەش بۆ ئاسانی هاتوچۆی بازرگانی".

دكتۆر سامان بەرزنجی، باسی لەوەشكرد "بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری تەندروستی عیراق سەردانی هەرێم بكات و تائێستاش بە دو بەش حكومەتی ناوەند بڕی پێنج ملیار و (500) ملیۆن دیناری وەك بەشە بودجەی تەندروستی بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بۆ هەرێم ناردووە".

لەبارەی ئەو كەسانەش كە وەك تیمی پزیشكی سەردانی ماڵان دەكەن و چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا دەكەن، وەزیری تەندروستی وتی "هەر تیمێك بەبێ مۆڵەتی پزیشكی سەردانی ماڵان بكات و چارەسەر بۆ هاوڵاتیان بكات، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و دوێنێش تیمێك دەستبەسەركراوە كە بێ مۆڵەت سەردانی ماڵانی كردووە و پارەیەكی زۆری وەرگرتووە".

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد "تائێستا (750) پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە هەندێكیان چاكبونەتەوە، بەڵام بۆشاییان لە شوێنی كارەكانیاندا دروست كردووە، لە ئایندەیەكی نزیكدا هاندانێك بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانە دەكەین كە لە رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنادا كاریان كردووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان