تەندروستی

خواردنی قارچک بۆ ئەم کەسانە گرنگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی قارچک بۆ ئەم کەسانە گرنگە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قارچک یەکێکە لە رووەکە گرنگەکان، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ماددە گرنگەکان کە سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

خواردنی قارچک سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبێت کە قارچک دەبێت تازە بێت، چونکە جراپ بوونی قارچک دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون جەستە.

خواردنی قارچک رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، رێژەی شەکر لە خوێندا رێک دەخات، رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

قارچک چارەسەری کەم خوێنی دەکات، ئەو کەسانەی کەم خوێن دەبێت گرنگی بە خواردنی قارچک بدەن، هەروەها رێژەی چەوری خوێن و کۆڵیسترۆڵ رێکدەخات.

قارچک دژە شێرپەنجەیە، رێگری دەکات لە گەشەکردنی خانەکانی شێرپەنجە، پیاوان دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.

قارچک سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین D و کالیسۆمە، دەبێتە هۆی پاراستنی ددانەکان و بەهێزبوونی ماسولکەکان، هەروەها دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.

سەرچاوە: WebTeb
Qaiwan
Qaiwan