تەندروستی

تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە دوو هەزار و 529 كەس لە عیراق چاكبوونەتەوە.

لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "چوار هەزار و 93 كەسی دیكە لە عیراق تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 150 كەسیان لە سلێمانی و 157 یان لە هەولێر و لە دهۆكیش 136 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، هەروەها لە كەركوك 148 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

لە ژمارەی ئەو كەسانەشی چاكبوونەتەوە، 41 یان لە سلێمانی و 122 یان لە هەولێر و 96 لە كەركوك بوون.

هەر بەپێی ئامارەكەی تەندروستی عیراق، تا ئێستا 134 هەزار و 369 كەس لە عیراق چاكبوونەتەوە، كۆی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكەش بوون 188 هەزار و 802 كەسن، بەوپێیە %71 پۆینت دووی تووشبووان چاكبوونەتەوە، تا ئێستاش شەش هەزار و 121 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان