تەندروستی
رێكخراوی تەندروستی جیهانی: تا دوو ساڵی دیكە كۆرۆنا نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند "ئومێدی بەوە هەیە تا دوو ساڵی دیكە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سەربكەون".
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد "سەركەوتن بەسەر ئەنفلۆنزای ئیسپانی لەساڵی 1918 دوو ساڵی پێچوو، بەڵام ئێستا بەهۆی پێشكەوتنی جیهان دەتوانرێت بەكەمتر لە دووساڵ بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سەربكەوین".
تیدرۆس ئەدهانۆم، ئاماژەی بەوەشدا "لەگەڵ ئاسانی پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان بەهۆی تەكنەلۆجیاوە، بەڵام هێشتا ڤایرۆسەكە هەلی زۆرباشی هەیە بۆ بڵاوبوونەوە".
وەك بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لێوەدەكات "ئەنفلۆنزای ئیسپانی نزیكەی 50 ملیۆن كەسی كوشتووە، بەڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا تەكنەلۆجیای پێویست هەیە بۆ وەستاندنی، جەختیشی كردەوە كە یەكبوونی نیشتیمانیی و جیهانی گرنگە بۆ سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسەكەدا".