تەندروستی
خانم لە ماوەی دووگیانیدا هەوڵبدە ئەم خۆراکانە نەخۆیت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
چەند خواردنێک هەن کە تۆی خانم نابێت لە کاتی دووگیانیدا بیانخۆیت، چونکە زیان بە تەندروستی خۆت یاخود کۆرپەکەت دەگەیەنێت ئەو خواردنانەش بریتین لە:
-ئەنەناس، لەسەروو هەموو خواردنێکەوەیە پێویستە کە تۆ ئەنەناس نەخۆیت لەبەرئەوەی مادەیەکی تێدایە کە بە (Bromilian)ناودەبرێت کە دەبێتە هۆی تەنکبوونەوەی دیواری ناوپۆشی منداڵدان کە مەترسی مردنی کۆرپە لە سکی دایکدا زیاد دەکات.
-ترێ، هەر چەندە میوەیەکی بەسوودە، بەڵام بەهۆی بونی مادەی دژەئۆکسان لە پێکهاتەکەیدا وادەکات کە خانمی دووگیان توشی ژەهراویبوون بکات.
-خۆراکە لە قوتونراوەکان،بەهۆی بونی مادەی کیمیایی پارێزەر تێیدا زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنێت بە تایبەت گەر دووگیان بیت.
س.س
س.س