تەندروستی

لە سوودە گرنگەکانی پەتاتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سوودە گرنگەکانی پەتاتە
مەودا میدیا-

 پەتاتە یەکێکە لەو خواردنانەی لە ئامادەکردنی زۆر خواردندا بەکاردەهێنرێت و سوودی زۆری هەیە، بە یەکێک لەو خواردنانەش دەژمێردرێت بۆ ئەو کەسانەی یاری لەش جوانی دەکەن دەبێتە خواردنی سەرەکیان و ھەستی تێربوون دەدات ئاسان ھەرس دەکرێت، شێوازی خواردنەکەشی بە کوڵاوی یان سورەکراوی دەبێت.

چەند سوودیکی پەتاتە:
یەکەم: سەرچاوەیەکی سەرەکی ووزەیە، ھەستی تێربوون دەدات ئاسان ھەرس دەکرێت.

دووەم: بۆ کۆئەندامی ھەرس و رێژەیەکی زۆر ریشاڵ و کاربۆھیدراتی تێدایە کەھەرس ئاسان دەکات.

سێیەم: بۆ نەخۆشی پەستانی خوێن بەسوودە، پێکھاتەی کۆکۆماینسی تێدایە کەھاوکارە لەکۆنترۆڵی فشاری خوێن، رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە.

چوارەم: بۆ پێست، ڤیتامین C و چەند کانزایەکی گرنگ و دژە ئۆکسانی تێدایە کەھاوکاری پێست دەکات بۆ رزگاربوون لە چرچی و لابردنی پەڵەی زیادە و پەڵەی رەشی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و بەساڵاچون و پیری، دەکرێ بۆ ماسکی سپیکردنەوەی پێست بەکاربھێنرێت.

پێنجەم: بەسوودە بۆ کۆئەندامی دەمار، ڤیتامین بی و ئۆمیگا 3 ی تێدایە کەبەسوودە بۆ باشترکردنی کاری مێشک.

شەشەم:
بەسوودە بۆ ئێسک، پەتاتە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ئاسن و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و فسفۆر ئەمانەش بەسوودن بۆ بنیاتی ئێسک و پاراستن لە رۆماتیزم.
 
ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد