تەندروستی

کۆرۆنا و دەرزی ئاژنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا و دەرزی ئاژنین
مەودا میدیا-

دکتۆرە هەڤین کەمال شاە، پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج لە بابەتێکدا کە  لە رۆژنامەی (neuron) وەریگێڕاوە باس لە دەرزی ئاژنین دەکات بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، بەپێی توێژینەوەیەکی تازە کە لە زانکۆی هارڤاردی پزیشکی کراوە، بینراوە کە دەرزی ئاژنین کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی هەوکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید نۆزدە.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە کەلەسەر "مشک"ئەنجامدراوە، بینراوە دەرزی ئاژنین وا دەکات ئەو  ئاژەڵە قرتێنەرانە ڕابێن لەگەڵ  ئەو سایتۆکەینانەی کەدروست دەبێت لە حاڵەتە قورسەکانی ئەم نەخۆشیەدا،  کە دەبنە هۆی هەوکردنی سییەکان و بە "گێژەڵووکەی سایتۆکاین" ناودەبرێت لە کاتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.  

بەپێی ئەم توێژینەوەیە،  ئەم چارەسەرە چینییە کۆنە دەرزی ئاژنین  "رێگری لە دروستبوونی گێژەڵوکەی" سایتۆکاین دەکات، کە لە ئەنجامی کاردانەوەی کۆئەندامی بەرگری لەش دروست دەبێت دژ بە ڤایرۆسەکە، هەروەها توێژەرەوەکان دەڵێن یارمەتی چاکبوونەوەو کەمبوونەوەی هەوکردنی سییەکان دەدات لە حاڵەتە قورسەکاندا . 

توێژەرەوەکان دەڵێن "ئەو مشکانەی کە تووشی گێژەڵۆکەی سایتۆکاین بوون و گەشتونەتە حاڵەتێکی خراپ،  کاتێک دەرزی ئاژنینی ئەلکترۆنیان بۆ کراوە، ڕێژەی ڕزگاربوونیان لە 40 ٪ زیاترە لەوانەی کە بۆیان نەکراوە، ئەو مشکانەی دەرزی ئاژنینیان بۆ کراوە پێش ئەوەی دۆخیان خراپ بێت و تووشی هەوکردنی سییەکان بن،  بینراوە کە رێژەی مانەوەیان لە بۆ 20٪  زیادی کردووە بۆ  ٪80".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان