تەندروستی

بەم خواردنانە تەمەڵی جەستە لەناوببە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم خواردنانە تەمەڵی جەستە لەناوببە
مەودا میدیا-

بێ هێزی و لاوازی جەستە بەشێک لە مرۆڤەکانی گرتۆتەوە و تەمەڵی کردوون، پزیشک و پسپۆڕانی ئەو بوارە دەیگێڕنەوە بۆ ناڕێکی خواردن و هەڵبژاردنی جۆری خواردن، دەتوانیت بە هەڵبژاردنی ئەم خواردنانە لاوازی ماسالکە تەمەڵی جەستەت لەناو بەریت:

یەکەم: مۆز، شەکر دەگۆڕێت بۆ وزە و یەکێکە لەو میوانەی وزە بە لەش دەبەخشێت و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم.
دووەم: بایەم، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و چەند ئاسنێکی سوودبەخشی وەک مەگنسیۆمی تێدایە هەستی تەمەڵی ناهێڵێت.
سێیەم: شیر، دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ڤیتامین B و پێکهاتەی خۆراکی وزە بەخش، ڕۆژانە کوپێک شیر بخۆرەوە بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان و نەهێشتنی تەمەڵی.
چوارەم: شیلک، کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات و سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین C یەو ماسولکە بەهێز دەکات و تەمەڵی ناهێڵێت.
پێنجەم: ریحانە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و کەرەستەی بەسود بۆ لەش.
شەشەم: مانگۆ، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسن و ڤیتامیناتە و وزە بە لەش دەبەخشێت، واتە هەستی تەمەڵی ناهێڵێت.
حەوتەم: هێلکە، دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڤیتامین A و ئاسن و ئەمەش وادەکات سەرچاوەیەکی گرنگی وزە بێت.
هەشتەم: وەرزش، وەرزشکردن تەمەڵی لەناو دەبات لە دوای پشوویەکی کورت هەست بە ماندوویەتی و تەمەڵی ناکەیت.

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن