گێتی
ئەمەریكا... بەربژێری كۆمارییەكان بەفەرمی دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دوێنی هەینی رایگەیاند "بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن پارتی كۆمارییەكانەوە پەسەندكراوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵات لە هەڵبژاردنەكانی سێی تشرینی دووەمی داهاتوو، لەبەرانبەر جۆ بایدن، پاڵێوراوی فەرمی دیموكراتەكان".
لەمیانی كۆنگرەی پارتی كۆمارییەكان لە باخچەی كۆشكی سپی، ترەمپ رایگەیاند "بەوپەڕی شانازی و سوپاسگوزاریەوە رازیم بە پاڵاوتنم لەلایەن پارتی كۆمارییەكانەوە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا".
ترەمپ وتیشی "ئەگەر دەسەڵاتمان بدایە بە بایدن، ئاژاوەگێڕان بەریان بە پۆلیس دەگرت و هیچ كەس پارێزراو نەدەبوو، وە ئەگەر واز لە دیموكراتەكان بێنین پێشێلی هەمواركردنی دووەمی دەستوور دەكەن و دەوڵەتەكەمان دەكەن بە سۆسیالیستی".
لەكۆنگرەكەدا، ترەمپ بەڵێنیدا تا كۆتایی ئەمساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا زۆر دەبێت و وتی "ڤاكسینی كۆرۆنامان هەیە و لە قۆناغی كۆتاییدایە".
لەبەرانبەردا، پارتی دیموكراتەكان، 19ی ئاب، جۆ بایدنیان وەك پاڵێوراوی فەرمی بۆ هەڵبژارنەكانی سێی تشرینی دووەمی داهاتوو لەرێگەی ئینتەرنێتەوە دیاریكرد.