کوردستانی

بۆ ماوەی 10 رۆژ هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی 10 رۆژ هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەی 1ی ئەیلولی 2020  تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، لەبەر ئەوەش بۆ ماوەی 10 رۆژ لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

کاروان رەزا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سبەینێوە بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر داوای وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە کاتەکانی بەیانییان هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت".

سەبارەت بەو کاتەی کە هێڵەکانی ئینتەرنێتی تیادا رادەگیرێت بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن وتی "لە ماوەی ئەو 10 رۆژەدا بەیانییان لە کاتژمێر 6:00 بەیانی تاوەکو 10:00ی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت بە تایبەت ئەو هێڵانەی سیمکارتن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە