کوردستانی

دوو ژن بە تۆمەتی فێڵ و دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ژن بە تۆمەتی فێڵ و دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو ژنی راگەیاند بە تۆمەتی فێڵکردن و ئەنجامدانی سێ کاری دزیکردن کە بڕی هەشت ملیۆن و پێنچ سەد و پەنجا هەزار دیناریان دزیوو بوو.

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی باکوور توانیان لەماوەی دوو کاتژمێر دوو تۆمەتباری ژن بەناوەکانی (چ.ش.ف) و (س.ص.ف) دەستگیر بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباران دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە ئەنجامدانی (3) تاوانی دزیکردن کە لە ڕێگای نێوان هەولێر - موسل، ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان رادەگرت و بەفێڵ پارەیان لە شۆفێرەکە دەدزی، هەروەها بڕی پارەی دزراو بە نزیکەیی (8550000) هەشت ملیۆن و پێنچ سەد و پەنجا هەزار دەخەمڵێنرێت، پەڕاویان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (٤٤٦) لەیاسای سزادان راگیراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە