کوردستانی
گرانبوونی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە شاری کەرکوک نرخی هەر ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدەی ئەهلیی نزیکەی 12 هەزار دینارە ئەمەش بووەتە هۆی بارگرانی دارایی بۆسەر هاوڵاتییان، ئەمڕۆ لە بەرانبەر گرانبوونی نرخی موەلیدە ئەهلی گروپی شەقام بە بەشداری هاوڵاتییان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
محەمەد جەلیل، سەرپەرشتیاری گروپی شەقام بە مەودا میدیای راگەیاند "گرانبوونی نرخی کارەبای موەلیدە بەجۆرێک هەر ئەمپێڕێک نزیکەی 12 هەزار دینارە، کە ئەمەش ناهەقییەقی گەورەیە بەرانبەر بە خەڵکی کەرکوک و خەڵکی هەژاری ئەم وڵاتە دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە ئەمڕۆ وەک گروپی شەقام یەکەم چالاکیمان بە ناڕەزایەتی دژی گرانبوونی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان دەستپێکرد، چونکە پێویستە حکومەت کار ئاسانی بکات بۆ ئەوەی هاوڵاتییان پارە کەم بدەن".
سەرپەرشتیاری گروپی شەقام ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ داواکاری خۆمان گەیاندە قایمقامی شاری کەرکوک ئەویش هاتە لامان و هۆکارەکانی باسکرد، بەڵام ئێمە سوریین لەسەر ئەوەی ئەو نرخە کەمبکرێتەوە، چونکە لە پێش 16ی ئۆکتۆبەردا نرخی مۆلیدە چوار هەزار و سێ هەزار بووە".
س.س

بیروڕا