کوردستانی
لەماوەی مانگێکدا چوار هاوڵاتی کورد لە سێدارە دراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی مانگی رابردووی زایینی حوکمی سێدارەی چوار هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی مانگی رابردووی زایینی حوکمی سێدارەی چوار هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئابی 2020دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم 4 هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی سنە و برووجێرد و رەشت جێبەجێ کراوە.
لە کۆی ئەو چوار کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاوڵاتیان کە 2 حاڵەت بووە، لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە. کەسێک لە پارێزگای لوڕستان و کەسێکیش لە پارێزگای گیلان لەسێدارە دراون.
س.س
س.س