عیراقی

بۆ کۆبوونەوەیەکی چەند خولەکی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ کۆبوونەوەیەکی چەند خولەکی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 2ی ئەیلولی 2020 سەرۆكی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، رۆژی چوارشەممە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە، بەڵام لەو سەردانەیدا ماکرۆن نایەتە هەرێمی کوردستان.

هەر بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە دەچێتە بەغدا بەمەبەستی کۆبوونەوەیەکی چەند خولەکی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان