کوردستانی
رێگەیەکی سەرەکی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە رایدەگەیەنێت بەهۆی قیرتاوکردنی چینی دووەمی لۆفەکانی کەلکەسماق – دوکان رێگەکە بۆماوەیەک دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە رایدەگەیەنێت بەهۆی قیرتاوکردنی چینی دووەمی لۆفەکانی کەلکەسماق – دوکان رێگەکە بۆماوەیەک دادەخرێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە رایگەیاند "بەهۆی قیرتاوکردنی چینی دووەمی لۆفەکانی (کەلکەسماق ـ دوکان) دووبارە ئەم رێگایە بۆ چەند رۆژێکی تر لە بەرواری ئەمڕۆوە 31ی ئابی 2020 بەسەر شوفێراندا دادەخرێت".
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە داواش لە شۆفێران دەکات، کە لەو ماوەیەدا هاوکاریان بن و ئەو رێگایە بەکارنەهێنن.
س.س
س.س