کوردستانی

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تاقیکردنەوەی خولی دووەمی سەرجەم قۆناغەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد بەپێی رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەردی مەعروف، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئەیلولی 2020 تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی سەرجەم قۆناغەکانی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات و ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت".

 بەڕێوەبەری ئەزموونەکان ئەوەشی خستەڕوو "لە خولی دووەمدا 94 هەزار و 440 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن لە قۆنا‌غەکانی 12ی ئامادەیی وێژەی و زانستی و پیشەییەکان و خوێندنی ئیسلامی، هەروەها خوێندکاران دابەشکراون بەسەر 1468 هۆڵی تاقیکردنەوە لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم ئامادەکارییەکان کراون بۆ پێداویستییەکانی تاقیکردنەوە، هەروەها بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچێت، هەروەها هەموو رۆژێک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت".

هەروەها، کاروان رەزا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای وت "لە ئەمڕۆوە بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر داوای وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە کاتەکانی بەیانییان لە کاتژمێر 6:00 بەیانی تاوەکو 10:00ی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە