کوردستانی

ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی حکومیدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی حکومیدا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

گۆڕانکارییەکان لە پۆستە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوامی هەیە و  ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری دهۆکیش رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئەیلولی 2020 ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر شەش پۆستی بەڕێوەبەری گشتی.

ئیدریس هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری دهۆک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ مەودا میدیا وتی "ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئەیلولی 2020 ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر شەش پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە سنووری پارێزگای دهۆک".

لەبارەی ئەو شەش پۆستەوە وتی "ئەو شەش پۆستە کە مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە پێکهاتووە لە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و کارەبا و گەشتوگوزار و ئەوقاف و کشتوکاڵ و رۆشنبیری".

وتیشی "چەند بەربژێرێک هەن بۆ ئەو پۆستانە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک یەکێک لە بەربژێرەکان بۆ هەر بەڕێوەبەرێکی گشتی دیاری دەکرێت".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو شەش کاندیدە بەهێزەی کە هەیە بۆ بەڕێوەبەری ئەو شەش بەڕێوەبەرایتییە لەم کەسانەی خوارەوە پێکدێن:

1-ئەمیر عەلی، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و لاوان.
2-ئەحمەد جەمیل، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ.
3-د.ئەفراسیاو یونس،  بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی.
4-محەمەد خالید، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
5-شاکر رێکانی، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا.
6-د.خەیری ئەسێ،  بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە