عیراقی
شەش ملیۆن بەڵگەنامەی نهێنی دەگەڕێتەوە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
رۆژنامەی ۆڵ ستریتی ئەمەریكی رایدەگەیەنێت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا 6 ملیۆن ئەرشیفی حزبی بەعسی عیراقی پێشووی لەرێگەی فڕۆكەیەكەوە گەڕاندەوە بۆ عیراق.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە "ئەو كارەی ئەمەریكا وەك دەستپێشخەری دێت بۆ پیشاندانی نیازپاكی لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریكاوە بەرانبەر مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "دوای 2 ساڵ لە رووخامی رژێمی بەعس و و پێش 15 ساڵ، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەركی پاسەوانیكردنی ئەرشیفی عیراقی گرتە ئەستۆ بەمەبەستی پاراستنیان بەهۆی درووستبوونی ئاژاوە و توندوتیژی لەناوخۆی عیراقدا".
پێشتر و لەساڵی 2013 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆمەڵێك لە بەڵگەنامەی جۆرا و جۆری گەراندەوە بۆ بەغداد كە لەكاتی ئازادكردنی پرۆسەی عیراق لە ساڵی 2003 دەستی كەوتبوو.
س.س