کوردستانی
لەبارەی خواردنێکەوە هۆشداری دەدرێت بە دایکان و باوکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسی ئێرانی‌دا ده‌گرن و پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ زیانه‌كانی چپس له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ ئاشكرا ده‌كات.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسی ئێرانی‌دا ده‌گرن و پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ زیانه‌كانی چپس له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ ئاشكرا ده‌كات.
به‌هار ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی هه‌بونی به‌رواری ئێرانی، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (60) كارتۆن چپسدا گرتوه‌و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "به‌پێی تایبه‌ت مه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت به‌پێی ستانداردی جیهانی به‌رواری به‌رهه‌مهێنان وبه‌سه‌رچونی به‌سه‌ره‌وه بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێگری له‌فرۆشتنی ده‌كرێت".
هاوكات پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان، زیانه‌كانی خواردنی چپس ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "كه‌مترین مادده‌ی سودبه‌خشی بۆ منداڵ تێدایه، به‌ڵام هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه".
له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه د. پشده‌ر عه‌بدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان زیانه‌كانی خواردنی چپس ئاشكراده‌كات وبه ده خاڵ زیانه‌كانی بۆ دایكان و باوكان رونده‌كاته‌وه هانیان ده‌دات رێگری بكه‌ن له‌خواردنی چپسی په‌تاته، لەبەر ئەم زیانانە:
1-قه‌ڵه‌وی و كێش زیادی، بڕێكی زۆر چه‌وری و ووزه‌ی تێدایه كه مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات.
2-بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه كه مه‌ترسی تووشبوون به به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ئه‌كات.
3-بڕێكی زۆر له چه‌وری جۆری خراپه‌كه‌ی تێدایه كه تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ئه‌كات.
4-هۆكارێكه بۆ كلۆربوونی ددانه‌كان .
5-بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه و پێكهاته‌ی جپس كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه تێدایه.
6-هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌میشه هه‌ست به برسیه‌تی بكات و داوای جپسی تر بكات چونكه بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه كه ئه‌بێته هۆی ناڕێكی له ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین.
7-چالاكی مێشكی منداڵه‌كه زیاد ئه‌كات بۆیه ئه‌بێته هۆی جوڵه‌یه‌كی زۆری ازعاج كه‌ر له سرووشتی منداڵه‌كه.
8-له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی درووست كردنی جپسی په‌تاته‌كه مادده‌یه‌ك درووست ده‌بێت كه پێی ئه‌ووترێت (acrylamide) كه هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
9-خواردنی جپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه بۆ تووشبون به ووشكبوونه‌وه‌ی منداڵ.
10-بۆ ژنی سك‌پڕ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه درووست ده‌كات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردنی كۆرپه‌كه‌ی.
س.س
س.س