کوردستانی

شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی مامەڵەکان تاوەکو 20ی ئەیلولی 2020 درێژکراوەتەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێر و هاوڵاتییانە دەکات کە لەماوەی پێشوودا توشی سزای دواکەوتن بوون بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و پشووەکان، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی مامەلەکان تا بەرواری 20ی 9ی 202 درێژدەکرێتەوە."

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "شۆفێران تاوەکو ئەو بەروارە دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال