کوردستانی
ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و پێنج مەرجی سەرەکی دەستنیشانکردووە بۆ ئەو کەسانەی خۆیان دەپاڵێون بۆ ئەو پۆستە.
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و پێنج مەرجی سەرەکی دەستنیشانکردووە بۆ ئەو کەسانەی خۆیان دەپاڵێون بۆ ئەو پۆستە.
لە ئاگادارینامەیەکدا پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "پاڵپشت به‌بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له‌ماده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره (4)ی ساڵی 2010، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ده‌توانن (C.V)ى خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/ به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له‌ماوه‌ی (15) رۆژ له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه له‌سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژنامه‌دا، وه‌ك له‌بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی ماده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هاتووه پێویسته ئه‌و به‌ڕێزه‌ی (C.V)ى پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێت:
1ـ هاوڵاتیی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جی بێت.
2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بورای مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.
3ـ خوڕه‌وشتی باشبێ و به‌تاوانێك یاكهتنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.
4ـ به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.
5ـ به‌شداریی له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه‌ده‌سه‌ڵاته داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێت.
س.س