کوردستانی

ئاگرەكەی بازاڕی كۆنەفرۆشانی هەولێر دوای سێ كاتژمێر كۆنترۆڵكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگرەكەی بازاڕی كۆنەفرۆشانی هەولێر دوای سێ كاتژمێر كۆنترۆڵكرا
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ ئاگرێك لە بازاڕێكی كۆنەفرۆشانی هەولێر كەوتەوە، دوای زیاتر لە سێ كاتژمێر تیەمەكانی بەرگری شاستانی هەولێر توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن،  بەهۆی ئاگرەكەوە زیانێكی زۆر بە كاسبكاران كەوت و چەند كەسێكیش بە سوكی برینداربوون.

بازاری كۆنە فرۆشان دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر – مەخمور و ماوەی چەند ساڵێكە چەند دووكانێكی تێدا كراوەتەوە، كاسبكارەكان دەچن لە كۆڵانەكاندا كەلوپەلی كۆنە دەكڕن و جارێكیتر لە دوكانەكەدا دیفرۆشنەوە.
سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی پۆلیسی بەگری شارستانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"دوای 10 خولەك تیمەكانیان گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە، ئاگرەكە گەراجێكی سووتاندووە، ئەویش تایبەت بووە بە كەلوپەلی كۆنەی ئەڵمانی و ئەمەریكی، هەروەها هەڵگرتنی دار".

لەبارەی هۆكاری ئاگرەكە  سەركەوت كارەش وتی  " بەهۆی ئەوەی كە هەندێك لە كەرەستەكان خێرا گڕ دەگرن ئاگرەكە فراوانتربووە و جارێ هۆكارەكەی بەتەواوەتی روون نییە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال