عیراقی
پەرلەمانتارێك داوا دەكات چەكی دەستی هاوڵاتیان بكڕدرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە بارەی مەترسی هەبوونی چەك بەدەست هۆزەكانی عیراقەوە رایگەیاند " دیاردەی چەكداری لە نێوان هۆزەكانی عیراق بەتایبەت چەكی قورس و مامناوەند و هەروەها هاوەن زۆر مەترسیدارە، چونكە لە ململانێكانی نێوانیاندا بەكاردەهێنرێن، لە رابردووشدا چەندین هاوڵاتی بزونەتە قوربانی، بەوەش كێشە و ئاڵۆزی زۆری لەناوچە ناكۆكی لەسەرەكان دروستكردووە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەكی ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە بۆ بنبڕكردنی چەكداری، تا لەرێگەی پێگەیەكی تایبەتەوە دەست بە كڕینەوەی چەك بكات و نرخی باشیان بۆ دیاری بكات، چونكە لەرابردووشدا كڕینی چەك سەركەوتوو بووە و دەتوانرێت لە ئێستاشدا هەمان میكانیزم بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی چەكداری بەتایبەت چەكی مامناوەند و قورس بگیردرێتەبەر".
عەزاوی ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر چەك لە هۆزەكان وەربگیرێتەوە و بەردەوام لەلایەن حكومەتەوە بكڕدرێت، كێشەی گەورەی نێوان هۆزەكان و ناكۆكییە خوێناوییەكانیان كۆتایی پێدێت".
جێی ئاماژەیە، كێشەی نێوان هۆزەكانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق رووی لەزیادبوون كردووە و لە دوای ساڵی 2003 ەو ئازادكردنی عیراقەوە دەیان جار شەڕی خوێناوی لەنێوانیاندا روویداوە، دوایین رووداویشیان لە پارێزگای ئەنبار بوو، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە كەسێك كوژراو و دوو كەسی تر برینداربوون.