جیهانی

جێگرەوەی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی ژاپۆن دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگرەوەی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی ژاپۆن دیاریكرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 دوای ماوەیەكی زۆر لە گفتوگۆ جێگرەوەی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی ژاپۆن دیاریكرا، كە وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو وڵاتەیە.

لەو بارەیەوە میدیاكانی ژاپۆن بڵاویانكردۆتەوە "فومیۆ كیشیدا، وەزیری پێشووی دەرەوەی وڵاتەكەیان لەلایەن حزبی لیبڕاڵی دیموكراتی دەسەڵاتداری یابانەوە بە فەرمی  وەك جێگرەوەی شینزۆ ئاب، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی یابان دیاریكراوە".

جێی ئاماژەیە، حزبی لیبراڵی دیموكراتی ژاپۆن چاوەڕوانی ئەوە دەكات پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی وڵاتەكەی بەدەستبهێنێتەوە بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ئەندام پەرلەمانەكانی ئێستای وڵاتەكەی سەر بە ئەو حزبەن.

28ی مانگی رابردوو شینزۆ ئاب، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە دەستیلەكاركێشایەوەو رایگەیاند" ناتوانێت بڕیاری دروست لە بەرژەوەندی وڵاتەكەی بدات بەو هۆیەوە دەستلەكاركێشانەوە رادەگەیەنێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان