عیراقی
شاندی هەرێم لە بەغدا بەردەوامە لە گفتوگۆكانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆبوونەوەكانی شاندی تەكنیكی و هونەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پلاندانانی حكومەتی عیراق لەبارەی هێڵە گشتییەكانی بودجەی گشتی عیراق بەردەوامیی هەیە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت دیار نییە كەی شاندەكە دەگەڕێنەوە هەرێم.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق بەردەوامیی هەیەو شاندەكە گفتوگۆ لەبارەی هێڵە گشتییەكانی بودجەی گشتی عیراق دەكەن".
شیروان میرزا، وتیشی "كۆبوونەوەكان بۆ دیاریی كردنی هێڵە گشتییەكانی بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵانی 2021 و 2022 و 2023 دەبێت و بێگومان كارێكی ئاسانیش نیە سبەینێش كۆبوونەوەكانیان بەردەوام دەبێت و دیار نییە كەی دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو " گرنگ ئەوەیە شاندی هەرێمی كوردستان زانیاری تەواوی لابێت لەسەر خەرجی و داهات بەگشتی، هەروەها پێویستە ئەو شاندە دەسەڵاتی رێككەوتنی هەبێت و بۆ هەموو پرسێك نەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان".