کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندن دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


  ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندن دەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران بژاردەكانی دەستپێكردنەوەی خوێندن هەڵدەسەنگێنێت و بڕیار لەسەر یەكێك لە بژاردەكان دەدات، باس لەوەشدەكات كە هەموو بژاردەكانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تاوتوێ كردووە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگەیەكدا لەهەولێر  رایگەیاند " چاوەڕێی راپۆرتەكەی وەزارەتی تەندروستی دەكەین كە دەیداتە ئەنجومەنی وەزیران، سبەینێ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە تایبەتە میكانیزمی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ، بڕیار لەسەر شێوازی دەستپێكردنەوەی خوێندن دەدرێت".

وتیشی  "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتمان كردووە و رای پسپۆڕ و خەڵكیشمان وەرگرتووە، پێرێش لە ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا، هەموو بژاردەكانمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تاوتوێ كرد، قسەی یەكلاكەرەوە وەزارەتی تەندروستی دەیكات".

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی رێگەبدات بڕیار دەدرێت، ئەگەر رەوشەكەش رێگە نەدا ئەوە هەڵسەنگاندنی زیاتر دەدرێت،  شەش بژاردە هەیە بۆ دەستپێكردنی خوێندن، هەریەكە و بەشێك لە ئیجابیات و سلبیات لەخۆدەگرێت، دەبێت چارەنووسی خوێندكاران دیاریبكەن، خوێندنمان بەلاوە گرنگە بەڵام تەندروستی خوێندكارانیشمان بەلاوە گرنگترە".

ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشدا  "وتیشی پێویستمان بە 3000 خوێندنگەی دیكە هەیە لە هەرێم تا پرۆسەی خوێندن كەموكوڕی كەمتربێت"


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان