کوردستانی

گۆڕان نەیتوانی سەرۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان نەیتوانی سەرۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە، فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە و بۆ كاتێكی دیكە دوایانخست. 

بەپێی زانیاریەكان هەریەك لە "دابان محەممەد ‌و شاخەوان ‏رەئوف خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان  ‏بەربژێر كردووە، هۆكاری دروستبوونی كێشەكەش ئەوە بووە كە دەنگی هەردووكیان لەیەكەوە نزیك بووە، بەڵام ئەندامانی ‏فراكسیۆنەكە پێیان باشە پێش هەڵبژاردن رێككەوتن بكرێت و یەكێكیان ‏پاشەكەشە بكات".

هەربەپێی زانیاریەكان  " بەهۆی ئەوەی كەسیان ئامادە نەبوون لەبەرانبەر ئەوی دیكەیان پاشەكشە بكات، هەڵبژاردنی سەرۆكی فراكسیۆنەكە بۆ كاتێكی ‏نادیار دواخراوە".‏

جێی ئاماژەیە رۆژی پێنجشەممە27-7-2020 عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی ‏‏سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان كێشایەوەو هیچ زانیارییەكیشی لەوبارەیەوە بڵاونەكردەوە كە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی چییە.
 


Qaiwan
Qaiwan