کوردستانی

پێنجوێن- تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فرۆشگایەكی بڕیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنجوێن- تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فرۆشگایەكی بڕیوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فرۆشتگایەكی بڕیبوو".

لە راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "رۆژی 31ی ئابی 2020، هاوڵاتییەك لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێكی نەناسراو تۆماركرد كە فرۆشتگاكەی بڕراوەو سێ‌ لاپتۆپ و هەندێك ئامێری كارەبایی تری لێبراوە".

هەربەپێی راگەیەندراوەكە  "بەشی پۆلیسی پێجوێن و تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان چوونە شوێنی رووداوەكەو لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەئێستادا تۆمەتبار ( گ ، ت ، س )لەدایكبوی 1995 بەناسنامە ئێرانی، دانیشتوی پێنجوێن بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە "تۆمەتبار دانی ناوە بەتاوانەكەیداو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا كە لەفرۆشگاكە بردبوی".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال