کوردستانی

سلێمانی.. لەرۆژی جیهانی ئاشتیدا داوای ئازادی ئۆجەلان كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. لەرۆژی جیهانی ئاشتیدا داوای ئازادی ئۆجەلان كرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا لە شاری سلێمانی بە دروشمی  "ئازادی رێبەر ئۆجەلان زامنی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلانە"  گردبوونەوەیەكی جەماوەری بەڕێوەچوو، تێیدا داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زینیدانیكراوی پەكەكە كرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەری "كۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان"  بەمەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی ئاشتی، لە سەكۆی ئازادی پاركی ئازادی لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكی جەماوەری ئەنجامدرا.

لە گردبوونەوەكەدا هەریەك لە "گروپی ئاشتی، گروپی ویژدان، بەرەی دیموكراسی گەل، كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، نوێنەرایەتی پارچە جیاوازەكانی كوردستان و چەندین رێكخراو و كەسایەتی و چالاكوان" بەشدارییان كرد.

بە بەرزكردنەوەی دروشمەكانی "ئازادی رێبەر ئۆجەلان زامنی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلانە و  ئاشتی بەبەرخۆدان دێتە دی" دەستیان بە گردبوونەوەكەیان كرد و لە درێژەی چالاكییەكەدا چەند وتار و بەیاننامەیەك پێشكەشكران. 

لەسەرەتادا د.حەكیم عەبدولكەریم، بەیاننامەی كۆمیتەی ئازادی ئۆجەلانی خوێندەوە كە تێیدا هاتبوو"لە كاتێكدا رۆژی جیهانی ئاشتی پیرۆز دەكەین مرۆڤایەتی لە سایەی كەڵكەڵەی سەری سیستمی قازانج پەرستی سەرمایەداریدا بە دۆخێكی ناسەقامگیر و ئاشوبدا تێپەڕدەبێت، ناكۆكییەكانی نێوان سەرمایەداران لە ئانوساتی كڵپە سەندنی شەڕی ماڵوێرانكەردایە، ئەمەش لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەزەقی دەبینرێت".

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە "هێزە فاشیزم و ئاینگەراكان و تۆڕە تیرۆرستییەكان پێكەوە خەڵكی ئەم ناوچەیەیان كردووە بە سوتماك لە پێناو هەلپەرستی و بەرژەوەندیخوازیدا، لەنێو ئەم زیهنییەتانەدا ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلان جێگەی باس نییە، بەڵكو تەنها شەڕ و دووبەرەكی و نكۆڵیكردن هەیە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان