کوردستانی
دانەغاز لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆمپانیای دانەغاز هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح رەتدەكاتەوە سەبارەت بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان، باس لەوەشدەكات
كۆمپانیای دانەغاز لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە كە باس لەوە دەكات كۆمپانیاكەیان داوایەكی لە دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردبێت و داوای بڕی یەك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بكات".
دانەغاز جەختیشیكردەوە " كۆمپانیاكەیان هیچ كێشەیەكی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا نییە".
ئەم روونكردنەوەیە دوای ئەوە هات كە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عیراق بڵاویكردەوە "كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە دادگایەكی بەریتانیا سكاڵای یاسایی لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان تۆماركردووە و داوای یەك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەكات و تۆمەتباری دەكات كە بەهۆی بڕیارە نایاساییەكانیەوە زیانی زۆری بەركەوتووە".
بەپێی هەواڵی رۆژنامە عیراقییەكە "بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئاشتی هەورامی كە ماوەی 14 ساڵ وەزیری سامانە سروشتییەكان بووە، هەرێمی كوردستان كەوتوەتە ژێر باری قەرزێكی زۆرەوە و هەرێمیشی دوچاری قەیرانی ئابوری و دارایی و كۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسی كردووە، بووەتە هۆی دروستبوونی ناكۆكی گەورە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی عیراق".