عیراقی
سەرۆك وەزیرانی عیراق: شكۆ بۆ دەوڵەت دەگێڕینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند هەندێك لایەن ئاشیان لە پشێویدا دەگەڕێت و دەیانەوێت دەوڵەت لاواز بێت.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند "كاتێك كە حكومەت دەیەوێت شكۆ بۆ دەوڵەت بگێڕێتەوەن هەڵا دروست دەكرێت، چونكە هەندێك لایەن ئاشیان لە پشێویدا دەگەڕێت و دەیانەوێت دەوڵەت لاواز بێت.
سەرۆك وەزیرانی عیراق وتیشی "دان دەنێین بەوەی دەزگا ئەمنییەكان بە هۆی روخانی ورەیانەوە نەیانتوانیوە ئەركی سەرشانیان جێبەجێ بكەن ، ئێمەش لە رێگەی جێبەجێكردنی یاسا و تەحەداكردنی گروپە تاوانكارییەكانەوە شكۆ بۆ دەوڵەت دەگێڕینەوە".
كازمی ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بكەن، بەڵام مافی دروستكردنی پشێوییان نییە، بەمنزیكانە هێزە ئەمنییەكان دەستدەكەن بە ئۆپەراسیۆنی گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ دەوڵەت و سەپاندنی یاسا".

https://www.facebook.com/IraqiPMO/videos/708429883074654/