کوردستانی

ئەمەریكا دەیان ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری سەربازیی دەنێرێتە ئەم شارەی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا دەیان ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری سەربازیی دەنێرێتە ئەم شارەی كوردستان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەدەیان ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری سوپای ئەمەریكا لەعیراقەوە چوونەتە نێو خاكی سوریاو لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان جێگیربوون، ئاژانسێكی سەر بە حكومەتی سوریاش باس لەوەدەكات كە كەلوپەلی سەربازی و لۆجیستییان پێبووە.

ئاژانسی سانای سوریا بڵاویكردەوە  "كاروانێكی  ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری سەر بە سوپای ئەمەریكا لەرێگەی عیراقەوە چوونەتە نێو پارێزگای حەسەكە و لەهەمان كاتیشدا ئەو كاروانە لەلایەن هێزێكی سەربازییەوە چاودێری و پاسەوانی كراوە".

وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێكردووە  "ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكانی سوپای ئەمەریكا ژمارەیان 60 ئۆتۆمبیل بووە كە كەلوپەلی سەربازی و لۆجستییان پێبووە و بەرەو بنكە سەربازییەكان لەحەسەكە بەرێكەوتوون".

Qaiwan
Qaiwan