گێتی
ئایا ترەمپ جەڵتە لێی داوە؟ خۆی و پزیشكەكەی روونكردنەوە دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و شۆن كۆنلی پزیشكی تایبەتی سەرۆك، رەتیدەكەنەوە ترەمپ تووشی جەڵتەی دەماغ بووبێت، ئەویش دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە مانگی 11 ی ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی كتوپڕ چووەتە نەخۆشخانە.
ترەمپ لە تویتەر نوسیویەتی "ئەوان دەیانەوێت بڵێن تووشی زنجیرەیەك جەڵتەی دەماغی بچوك بووم، ئەوە هەرگیز روونادات، ئەوە هەواڵێكی درۆیە".
سەرۆكی ئەمەریكا وتیشی "رەنگە مەبەستیان بەربژێرێكی دیكە بێت لە پارتێكی دیكە"، ترەمپ لەوێ دا مەبەستی جۆ بایدن بەربژێری دیموكراتییەكانە بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
هەر لەوبارەیەوە شۆن كۆنلی، پزیشكی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا جەختیكردەوە كە "ترەمپ تووشی جەڵتەی دەماغ نەبووە"، رەتیشیكردەوە سەرۆكی ئەمەریكا "تووشی هیچ نەخۆشیەكی دیكەی مەترسیدار بووبێت".
پزیشكە تایبەتەكەی سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت "ترەمپ تەندروستی زۆرباشە و توانای ئەوەی هەیە ئەو خشتە كاتییە بپارێزێت كە چاوەڕێی دەكات لە سەرۆكایەتی ئەمەریكا".