کوردستانی
خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دوو رۆژ لەمەوبەر بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی خولی پایزەی پەرلەمان، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجام دەدرێت و بەرنامەی کار لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت.

بەپێی بەرنامەی کاری دانيشتنی پەرلەمان، بڕيارە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئەيلولی 2020 کاتژمێر 1:00ی پاشنيوەڕۆ دانیشتنی يەکەم لە خولی پايزە بەڕێوەبچێت، دانيشتنەکەش لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت.
تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە دەستپێکردنی خولی پایزە و پلان و بەرنامەڕێژی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەو خولەدا، هاوکات، لە تەوەری دووەمی دانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵ دەکرێت کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و رەوانەی پەرلەمان کراوە.
لە تەوەری کۆتایشدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
س.س
س.س