کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیار لە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبێتەوە بەمەبەستی بڕیاردان لە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 38 رۆژی چوارشەممە 2ی 9ى 2020 کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ بە شێوازی ڤیدیۆکۆنفرانس ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "کارنامەی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دەستپێکی (ساڵی نوێی خوێندنی 2020 - 2021) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵا و گفتوگۆکردنی ئەگەر و پێشنیارەکان".
س.س