عیراقی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا کە ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بە سەردانێکی فەرمی دێتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک سەردانی بەغدا دەکات  بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا کە ئەمڕۆ سەردانی بە‌غدا دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق.

بڕیارە ماکرۆن لە سەردانەیەکدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبێتەوە، هەرچەندە ماکرۆن نایەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ کۆبوونەوەیەکی چەند خولەکی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا.

س.س 
Qaiwan
Qaiwan