عیراقی
عیراق رێگری لە هاتنی زیارەتکارانی ئێران دەکات بۆ وڵاتەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ساڵانە لە یادی چلهی ئیمام حسێن زیارەتکارانی ئێران دێنە عیراق، بەڵام بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمساڵ عیراق رێگری دەکات لە هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی بەمەبەستی ئەنجامدانی رێوڕەسمەکانی چلهی ئیمام حسێن.

حوسێن زوڵفەقاری، جێگری ئەمنیی وەزیری ناوخۆی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند "بەهۆکاری مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا عیراق رێگە بە زیارەتکارانی ئێرانی نادات بۆ رێوڕەسمەکانی چلهی ئیمام حسێن سەردانی وڵاتەکەی بکەن".
هەروەها باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ئاشکرای کردووە "نوێترین بڕیار لە حکومەتی عیراق بۆ توندکردنی رێکارەکان لە خاڵە سنوورییەکانی وڵاتەکەی رێگریکردنە لە زیارەتکارانی ئێران بۆ عیراق".
س.س