کوردستانی

بەندکراوێک لەم شارەی کوردستان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەندکراوێک لەم شارەی کوردستان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەندکراوێکی راگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی کەمتەر خەمیی لە وەرگرتنی چارەسەریدا لە بەندیخانەیە گیانی لە دەستدا، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە رۆژی دووشەممە دۆخی تەندروستی تێکدەچێت.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ سێشەممە 1ی ئەیلولی 2020 بەندکراوێک بە ناوی "فەرهاد رەحیمی" تەمەن 46 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد rەحیمی رۆژی دووشەممە باری تەندروستی ناجێگیر بووە و براوەتە نەخۆشخانەئ بەندیخانە، بەڵام بەرپرسان و کادری دەرمانی تەنیا حەبی ئازارشکێنیان پێداوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندی 6ی بەندیخانە.

جێگای ئاماژەیە، فەرهاد رەحیمی 7 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتەوو حوکمی 15 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

س.س

Qaiwan
Qaiwan