کوردستانی

دوای شەش ساڵ پرۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان دەگاتە قۆناغی کۆتایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای شەش ساڵ پرۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان دەگاتە قۆناغی کۆتایی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند مانگێکە کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی کفری ــ کەلار دەستیپێکردووەتەوە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا رێژەی لە رێژەی 78٪ی پرۆژەکە تەواوبووە.

مەریوان حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "کارکردن لەسەرجەم برگەکانی پرۆژەی دوسایدکردنی رێگای کفری ــ کەلار بەردەوامە".

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژەکە یەکێکە لە پرۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و درێژییەکەی 25.6کم دەبێت", هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژەکە پرۆژەیەکی ستراتیژیە و گرنگە بۆ هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە".

جێگای ئاماژەیە، پرۆژەی دووسایدی کفری ــ کەلار  رۆژی 20ی 4ی 2014  دەستکرا بەجیبەجێکردنی، بەڵام لەگەل هاتنی قەیرانی دارایی لەساڵانی پێشوودا پرۆژەکە وەستا، لە ئێستا کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردووەتەوە.
س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال