کوردستانی
نرخی ئەمپێری کارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئاب دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نرخی یەک ئەمپێر كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی ئابدا له‌نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا له مانگی ئه‌یلولدا (24) کاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابین ده‌كرێت.
نرخی یەک ئەمپێر كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی ئابدا له‌نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا له مانگی ئه‌یلولدا (24) کاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابین ده‌كرێت.
قایمقامی سلێمانی رایگەیاند "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2020.9.2 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی هه‌شت (ئاب) دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (105) بۆ (120) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان سێ هه‌زار و (500) دینار چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتییان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییەكانه‌وه، نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".
ئەوەش هاتووە "سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی 9 (ئه‌یلول) هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".
س.س
س.س
بیروڕا



