کوردستانی

زانیاری گرنگ دەربارەی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری گرنگ دەربارەی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی
مەودامیدیا-

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ی ئەیلولی 2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بەیاوەری جێگرانی سەرۆكی ھەرێم بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا، له‌ يه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا،  نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆ‌ك وه‌زيرانى عیراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عیراق په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر - به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێويستيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته‌ و لايه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه‌, هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له‌ نه‌هێشتنى داعش.

ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى و  مسته‌فا كازمى داكۆكييان له‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆكان بۆ گه‌يشتن به‌ رێككه‌وتنێكى گشتگيرى يه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاريى نێوان حكومه‌تى فيدرال و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه‌.

كازمى ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى بنياتانه‌وه‌ى متمانه‌ كرده‌وه‌ و رايگه‌ياند "پێشتر له‌ بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕى هه‌بووه و هيواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به‌ تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانييش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له‌ به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عیراق دايه‌ و سه‌قامگيرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه"‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عیراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عیراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، نێچيرڤان بارزانى ئاما‌ژه‌ى به‌وه‌دا "كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌يه‌ هاوكارى و پشتيوانى له‌ عێراق بكات، گرنگه‌ عێراقيش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ ببينێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان