کوردستانی
هاوڵاتییانی هەرێم بە مەرج دەتوانن گەشت بۆ ئەم وڵاتە بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی زۆر گەشتی هاوڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران لە رێگەی دەروازە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە راگیرا، بەڵام لە ئێستادا گەشتەکان کراونەتەوە و وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت "چەند مەرجێک هەیە بۆ هاتوچۆکردنی هاوڵاتییان و بازرگانان هەیە".
سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا هاتوچۆی هاوڵاتییان و بارزگانان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تاڕادەیەک ئاسایی بووەتەوە، بەڵام چەند مەرجێک هەیە بۆ هاتوچۆکردنی هاوڵاتییان و بازرگانان هەیە".
لەبارەی مەرجەکانەوە وتی "هەر هاوڵاتییەک بیەوێت گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکات دەبێت ڤیزای ئێران وەربگرێت و رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێبێت، هەروەها ئێمەش لەلای خۆمان رێکارە تەندروستییەکانی بۆ ئەنجام دەدەین".
هەروەها لەبارەی هاتوچۆکردنی بازرگانانیشەوە وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەوەی خستەڕوو "بازرگانانیش بۆ هاتوچۆکردن پێویستە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان پێبێت".
س.س