عیراقی
ماكرۆن: پاڵپشتی عیراق دەكەین تا سەروەری خاكەكەی بپارێزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوویەوە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پاڵپشتی عیراق دەكات تا سەروەری خاكەكەی بپارێزێت.
مستەفاكازمی، لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند "سەردانەكەی ماكرۆن لەكاتێكدا ئەم ناوچەیە تووشی چەندین قەیران بووە، چەند كارێكی هاوبەش لەنێوان عیراق و فەرەنسادا هەیە، سوپاسی ئەو هاوكاریانە دەكەین كە فەرەنسا پێشكەشی عیراقی كردووە بەتایبەت دژی داعش، بەهیچ شێوەیەك ئەو هاوكاریانە لەبیر ناكەین".
وتیشی "سوپاسی هاوكاری فەرەنسا دەكەین لەبواری ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوەی عیراقدا، جگە لەوەی لە بواری سەربازی و ئابووریدا سوپاسیان دەكەین، لەداهاتوویەكی نزیكدا پرۆژەی وزە بەهاوبەشی فەرەنسا جێبەجێ دەكرێن، هەروەها كۆمەڵێك بواری تر، ئێمە دەمانەوێت لەم قەیرانە دەرباز بین و كۆمپانیا فەرەنسیەكان بێنینە عیراقەوە ".
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "عیراق رێگە نادات خاكەكەی بكرێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ململانێكان".
لەلایەن خۆشیەوە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند " لە چەند بوارێكدا هاوكاری عیراق دەكەین، وەك بنیاتنانەوەو تەندروستی و ئابووری، هەروەها كۆمەڵێك كاری تر دەكەین كە لە داهاتوویەكی نزیكدا جێبەجێی دەكەین، جگە لەوەش شەڕی داعش زۆر گرنگە كە تیایدا هاوبەش بین، عیراق بەهۆی داعشەوە زیانی زۆری بەركەوتووە".
ماكرۆن وتیشی "من دەمەوێت جەخت بكەمەوە فەرەنسا دەتوانێت پاڵپشتی عیراق بێت تا سەروەری خۆی بپارێزێت، لەگەڵ سەرۆك كۆماریش تاوتوێی ئەم پرسەمان كردووە، نابێت عیراق لایەنگری هیچ لایەنێك بێت دژی لایەنێكی دیكە، پێویستە عیراق لەبواری سەربازی دا پێشكەوتووتربێت، ئەم پرسە زۆر گرنگە تا عیراق بتوانێت پارێزگاری لە سەروەری خۆی بكات".