عیراقی

سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێم باسیان لەپەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدا كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێم باسیان لەپەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدا كرد
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/2لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی عیراق و ناوچەكە بیروڕایان ئاڵوگۆركرد. 

لە دیدارەكەدا باس لەگرنگی یەكخستنی هێز و تواناكان كرا لە پێناو تێپەڕاندنی قەیرانەكان و زاڵبوون بەسەر ناكۆكییەكاندا، هەروەها جەخت لە پێویستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی كرا، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و عیراق بێ جیاوازی.

هەر لەو دیدارەدا باس لە دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو جیهان كرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان