کوردستانی

"لەسەرەتای ئەمساڵەوە 50 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لەرۆژهەڵات كوژراون"

مەودا میدیا - سلێمانی |


 "لەسەرەتای ئەمساڵەوە 50 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لەرۆژهەڵات كوژراون"
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە ئاشكرایانكرد "لە ناوچە سنوریەكانی سەردەشت و پیرانشار لە رۆژهەڵاتی كوردستان چوار كۆڵبەر بەهۆی  تەقەی هێزە سەربازیەكانی ئێرانەوە كوژران"، ناوەندێكی مافی مرۆڤیش ئاشكرایدەكات، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 50 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەكانی ئێران كوژراون".

سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردەوە "لە ناوچەی باژاری شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێ ، هێزە سەربازییەكانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە و بەهۆیەوە سێ كۆڵبەر كوژراون".

هەر بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژهەڵاتی كوردستان "لە ناوچە سنورییەكانی پیرانشاریش بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەكانی ئێرانەوە كۆڵبەرێكی تر كوژراوە".

بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، "مانگی رابردوو پێنج كۆڵبەر لە ناوچە سنورییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون و 19 كۆڵبەر و كاسبكاریش بریندار بوون".

هەر بەگوێرەی ئامارەكانی ئەو ناوەندە، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە 50 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەكانی ئێران كوژراون و 122 كۆڵبەر و كاسبكاریش برینداربوون".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە