جیهانی
رێژەی گیانلەدەستدانی پەنابەران لەدەریادا كەمیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەزگای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند "تا مانگی ئابی ئەمساڵ 155 پەنابەر گیانیان لەدەستداوە و 288كەسیش لە دەریادا ونبوون، باس لەوەشدەكات رێژەكە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمیكردووە".
دەزگای پەنابەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا، ئاماری گیانلەدەستدان و ونبوونی لە دەریادا لە حەوت ساڵی رابردوودا بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە تا مانگی ئابی ساڵی 2019 لە هەمان رێگەدا هەزار و 336 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 36كەسیش ونبوون، هەر بەپێی ئەو ئامارانە لە ساڵی 2018 هەزار و 600 كەس ونبوون و 677 كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
هەر بەپێی ئاماری دەزگای پەنابەران "لە ساڵی 2015 زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدان تۆماركراوە كە هەزار و 555كەسە، لە ساڵی 2016 شدا هەزار و 485 كەس گیانیان لەدەستداوە".
جێی ئاماژەیە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا لە ئەمساڵدا كۆچكردن كەمیكردووە، بە پێی نوێترین ئاماری نەتەوەیەكگرتووەكانیش "لە ئێستادا ژمارەی پەنابەرانی جیهان نزیكەی 80ملیۆن كەسە، كە زۆرینەیان ژن و مناڵن و بەگشتی لە دۆخێكی خراپدان".