کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی بكوژی هاوڵاتیەكی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی بكوژی هاوڵاتییەكی راگەیاند كە دوای ئەوەی تاوانەكەی ئەنجامداوە تەرمەكەشی سوتاندووە، باس لەوەشدەكات لەداهاتوودا زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو تاوانەوە ئاشكرادەكەن.
راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستووەتەڕوو " لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، لەكاتەكانی داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری تەواو لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو".
دەقی راگەیەندراوەكە
بكوژی هاوڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵ دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی عەربەت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵی كوشتبوو .
ڕۆژی 19-8-2020 ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی عەربەت زانیارییان پێگەیشت كە تەرمێك لە دۆڵی دوكانیان لە ناحیەی عەربەت دۆزراوەتەوە ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كراو دەركەوت كە تەرمەكە بەناوی ( د ، ر ، س )لەدایكبووی 1984 چەند فیشەكێكی پێوەیەو سوتێنراویشە .
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر تیمێك پێكهێنرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار ( ب ، م ،س ) لەدایكبووی 1991 ، دانیشتوی قەزای سەید سادق لەلایەن بەشی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .
لەكاتەكانی داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری تەواو لەبارەی ڕوداوەكە دەخاتە ڕوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی / ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان