جیهانی

بەهۆی دەمارگیرییەوە.. رەشپێستێكی ئەمەریكی دوای 50 ساڵ بڕوانامەی ماجستێر بەدەستدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی دەمارگیرییەوە.. رەشپێستێكی ئەمەریكی دوای 50 ساڵ بڕوانامەی ماجستێر بەدەستدەهێنێت
مەودا میدیا-

زانكۆكانی ئەمەریكا لە دەیەكانی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو پەیڕەوییان لە سیاسەتی رەگەزپەرستی و دەمارگیری دەكرد بەرانبەر ئەو ئەمەریكییە رەشپێستانەی بە رەچەڵەك ئەفریقی بوون، لێرەدا چیرۆكی خوێندكارێكی رەشپێستی ئەمەریكیی رەشپێست دەخەینەڕوو كە لە زانكۆی ئۆبۆرن لە ویلایەتی ئەلاباما روویداوە.

لە وتارێكدا كە رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە، دینین براون، ژنە نووسەری ئەمەریكی تیشكدەخاتەسەر چیرۆكی ئەمەریكییەكی رەشپێست بەناوی هاڕۆڵد فرانكلین كە یاساكانی دەمارگیری و رەگەزپەرستی بێبەشیان كردووە لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر 50 ساڵ پێش ئێستا.

فرانكلین پێش 50 ساڵ لە زانكۆی ئۆبۆرنی ویلایەتی ئەلاباما خوێندكار بوو، بەهۆی سەپاندنی یاساكانی رەگەزپەرستی و دەمارگیرییەوە كە لەو كاتەدا لە زانكۆكە جێبەجێ دەكرا، ناچاریان كرد بە تەنیا لە كوخێكی ناو زانكۆكەدا بخوێنێت و دواتریش بڕوانامەی ماستەریان پێنەدا.

رۆژنامەكە لە زاری فراكلین كە ئێستا تەمەنی 85 ساڵە گێڕاویەتییەوە و دەڵێت "لە هەموو جارێكدا كە تێزی ماستەرەكەم بۆ گفتوگۆ لەسەركردن و هەڵسەنگاندن ئامادەدەكرد، لەلایەن مامۆستاكانەوە رەتدەكرایەوە و كێشەیەكم بۆ دروستدەكرا".

ئاماژەی بەوەشكردووە كە مامۆستاكەی پێی وتوە پێویستە تێزەكەی تۆ زۆر باش و نموونەیی بێت، چونكە تۆ خوێندكارێكی رەشپێستی، فرانكلین لە بەرانبەر ئەوەدا وتوویەیەتی "تێزەكەی من لە تێزی زۆربەی خوێندكارە سپی پێستەكان ئاستی باشترە".


رەتكردنەوە
ئەو نووسەرە ژنە نووسیویەتی "فرانكلین چەندین جاری یەك لەدوای یەك تێزی ماستەرنامەكەی پێشكەش بە زانكۆی ئۆبۆرن كرد، بەڵام زانكۆكەكە هەموو جارەكان رەتیاندەكردەوە، ئەویش دەیزانی هۆكارەكەی جێبەجێكردنی یاسای رەگەزپەرستی و دەمارگیرییە، هەر بۆیە فرانكلین وازی نەهێنا و بەردەوام بوو.

دوای چەند ساڵێك فرانكلین لە خوێندنی نێودەوڵەتی بڕوانامەی ماستەری لە زانكۆی دەنفەر بەدەستهێنا، هەروەها وانەی مێژووی لە زانكۆی ئەلاباما و زانكۆی ویلایەتی كارۆلینای باكوور و پەیمانگەی تۆسكیجی و كۆلێژی تالادیگا تا رۆژی خانەنشینبوونی لە ساڵی 1992 وتەوە.

گۆڕانكاریی گەورەتر روویدا
لە ساڵی 2001 زانكۆی ئۆبۆرن بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە فرانكلین وەكو یەكەم خوێندكاری رەشپێست لە زانۆكەیاندا، هەروەها بڕوانامەی دكتۆرای فەخری لە بواری هونەردا پێبەخشی، لەگەڵ ئەوەشدا فرانكلین ئەو سیاسەتەی پێشوویانی بەڕوویاندا نەدایەوە.

رۆژی 19ی شوباتی رابردوو فرانكلین گەڕایەوە زانكۆی ئۆبرۆن و بەدیاریكراوی بەشی مێژوو، لەبەردەم لیژنەیەكی چوار كەسی شارەزادا داكۆكی لەو تێزی ماستەرەی كرد كە پێش 50 ساڵ پێشكەشی زانكۆكەی كرد و رەتیانكردەوە.


گەیشتنە سەركەوتن
دوای 50 ساڵ، فرانكلین گفتوگۆی ماستەرنامەكەی بە سەركەوتوویی تێپەڕاند، بڕیاربوو لە ئاهەنگێكدا لە زانكۆی ئۆبرۆن بڕوانامەكەی بدرێتێ‌، بەڵام بەهۆی بڵابوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاهەنگەكە سازنەكرا.

ئەو نووسەرە ژنە ئەمەریكییە نووسیویەتی، لە رێگەی پۆستی ئەلیكترۆنی بڕوانامەی ماستەر گەیشتە فرانكلین، ئەمە لەوكاتەدا روویدا كە لە ئەنجامی كوشتنی جۆرج فلۆید و برونا تایلۆری رەشپێست لە زۆربەی شارەكانی ئەمەریكا خۆپیشاندان دەكرا و دروشمەكەیان بریتی بوو لە "ژیانی رەشپێستەكان گرنگە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان