کوردستانی

‎ نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران: هەروا بێباك و كەمتەرخەم بن ئەمجارە كودەتای چەكداری دەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


‎ نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران: هەروا بێباك و كەمتەرخەم بن ئەمجارە كودەتای چەكداری دەكەین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

گروپێك بەناوی نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی پشدەر و بیتوێن و مەرگە و خۆشناوەتی، لە راگەیەندراوێكدا هەڕەشە لە بەرپرسی ئیدارەی راپەڕین و پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن، رایدەگەیەنن "رەزامەند نین ئەو پەرلەمانتارە دەستێوەردان لە كێشەكانیان بكات چونكە بە نوێنەری خۆیانی نازانن، داواش لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین دەكەن لە كێشەی ئەواندا قسە نەكات".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا گروپی نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی پشدەر و بیتوێن و مەرگە و خۆشناوەتی، "داوا لە هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەكەن گۆڕانكارییەكی ریشەیی لەسەرجەم ئیدارەی ئەو سنورە ئەنجام بدات بەگۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارە تا بچوكترین بەڕێوەبەر".

دەقی راگەیەندراوەكە
 بۆ زانای مەلا خالیدی پەرلەمانتار
ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی پارتی بەتەنیشت هیوا قەرەنی بەناو سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین زۆر بەناشیرینی هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەران و كۆمەڵێك تۆمەتی نەشیاو و ناڕەوای ئاڕاستەكردن لێرە بەچەند خاڵێك بۆ جارێكی تر ڕاستیەكان دەخەینە ڕوو:-
1- بەهیچ شێوەیەك هیچ پەرلەمانتارێكمان قبوڵ نیە تەداخولی كێشەی ئێمە بكەن چونكە ئەوان نوێنەری ئێمە نین و نوێنەری گیرفانی خۆیانن تایبەت زانای مەلا خالید بەڕاشكاوی دەڵێت بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری خانەنشینی نابم چونكە هەشت دەفتەر دۆلارمان خەرج كردووە تا گەیشتومەتە ئێرە،.
2- بەهیچ شێوەیەك قبوڵمان نیە هیوا قەرەنی بەیەك ووشەش باسی خۆپیشاندەران بكات چونكە كاتێك ئێمە دەستمان بەخۆپیشاندان كرد ئەو لەترسان مۆڵەتی وەرگرت و ڕایكردە ماڵەوە و زۆربەی كاتیش لەدەرەوەی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەمۆبایل زانیاری لەسەر خۆپیشاندانەكان وەردەگرت،.
3- داوا دەكەین یەكێتی چیتر یاری بەهەستی خەڵكی ئەم سنورە نەكات گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی لەسەرجەم ئیدارەی ئەو سنورە ئەنجام بدات بەگۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارە تا بچوكترین بەڕێوەبەر،.
4- چیتر خەڵكی پشدەر و بیتوێن و مەرگە و خۆشناوەتی قبوڵ ناكەن كوڕی ئاغا و كوێخا بەرپرسیارێتی ئیدارییان لەئەستۆبێت چونكە ئەوانە لە كێشەی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت تێناگەن،.
5- پێویستە زانای مەلا خالید و هاوشێوەكانی ئەو ڕاستیە بزانن ئەوانەی دەستگیركراون نەوەكانی دوای ڕاپەڕینن و كوڕی فەقیر و هەژاری ئەم شارەن بۆیە سوكایەتی و ئیهانەكردن پێیان قابیلی قبوڵ نیە،.
6- جارێكی تر داوا لەبەرپرسانی ئیداری ڕاپەڕین دەكەین ئەو چەند هاوڕێیەی ماون لەزیندان هەرچی زووتر ئازادبكرێن،.
7- داوا لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی دەكەین ئەوانەی لەسەر زۆنی ڕاپەڕین گەیشتە سەركردایەتی یەكێتی تكایە نوێنەرایەتیەكی ڕاستەقینەی ئەم سنورە بكەن و تەنیا خڕبوونەوە بەدەوری مێزێك چارەسەری دەردی ئێمە ناكات،.
8- داوا لەهەردوو هاوسەرۆكی یەكێتی دەكەین هەرچی زووتر سەردانێكی ئەم سنورە بكەن و مستەفا كازمی ئاسا چەند گۆڕانكارییەكی خێرا بكەن و چەند دز و گەندەڵێك ڕەوانەی بەردەم دادگا بكەن،.
9- پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەكانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەو ڕاستیە بزانن لەئێستادا سەرقاڵی خۆئامادەكردنین بۆ ئەوەی ئەگەر بزانن یەكێتی و ئیدارەی سنورەكە هەروا بێباك و كەمتەرخەم بن ئەمجارە كودەتایەكی چەكداری دەكەین بەسەر ئیدارەی سنورەكە وەك ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 دەست دەگرین بەسەر هەموو سنورەكە دەرئەنجامەكەی چی دەبێت باببێت،
بژی ئیرادەی گەلی ستەمدیدەی ئیدارەی ڕاپەڕین
نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی پشدەر و بیتوێن و مەرگە و خۆشناوەتی
6-9-2020
رانیە


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز